کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەممە 23ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید کرد.
لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و رۆڵی گرنگ و دیاری رەوەندی کورد لە سوید کرد و بە رێز و پێزانینەوە، رۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسکردنی سوید بۆ پشتیوانیی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد.
دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
Your Comment