بزووتنەوەی گۆڕان داوای گەڕانەوە لەسەرکردە ناڕازیەکان دەکات بۆ ناو گۆڕان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی دەست لەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان کە لەدوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هیچ کورسیەکی بەدەست نەهێنا ئاسان نیە، بڕیاری قورسی دەوێت، دەبێت دەنگدەران ئاشت بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین مەلا قەرە ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەم گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، دەڵێت "گۆڕان سەرقاڵی دروستکردنی دەستەیەکە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی، ماوەتەوە جڤاتی نیشتیمانی متمانە بەدەستەکە بدات."

سەفین مەلا قەرە پێیوایە هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نیە، بڕیاری قورس و ماندوو بوونی دەوێت و دەڵێت: "هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان ماون، بەڵام دەنگدەری گۆڕان لە سیاسەتی ناڕازی بووە و نەچووە بۆ دەنگدان، دەبێت دەنگدەرەکان ئاشت بکرێنەوە و متمانەیان پێبدرێتەوە."

دەربارەی هەوڵەکانی گۆڕان بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان لە بزووتنەوەکە، سەفین مەلا قەرە دەڵێت: "لەکۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بەفەرمی سەردانی سەرکردە ناڕازیەکان بکرێت و تەکلیفی گەڕانەوەیان لێبکرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر ڕایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری تر دەدەین."

News ID 4189

Your Comment

You are replying to: .
captcha