بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
لهکۆبونهوهکەدا دۆخی عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی سوید له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی سویدی له هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران تاوتوێ کران.
هەروەهە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە دۆخی که‌مپی هۆڵ له سووریا، هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش، بواره‌کانی دیموکراسی، مافی مرۆڤ، ئازادییه‌کان، یه‌کسانیی جێنده‌ری، سیستمی دادوه‌ری له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر عێراق بوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی سه‌قامگیریی سیاسی له عێراق و گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌کان به لێکگه‌یشتنێک بۆ داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ر تێبینی و کێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدان له عێراق کرده‌وه که له ئه‌نجامدا حکوومه‌تێکی لێ بکه‌وێته‌وه، داوا و خواسته‌کانی هاوڵاتییانی عێراق له ژیان و گوزه‌رانێکی باشتر و خزمه‌تگوزارییه‌کان، ڕه‌چاو بکات.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبونه‌که‌دا، بیروڕا ده‌رباره‌ی گرنگیی به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کان بۆ باشتر کردنی دۆخی ئافره‌تان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و به‌شداری و هاوبه‌شیی کاراتر و زیاتریان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا ئاڵوگۆڕ کران، جه‌خت له پاراستنی دیموکراسی و ئازادییه‌کان و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و باشترکردنی سیستمی دادوه‌ری و دادگاکان کرایه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندیییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ، هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی کردنی تیرۆرستانی داعش، دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment