کورد نابێت ببێتە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کورد نابێت ببێتە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، دەڵێت: "ناکۆکی نێو ماڵی شیعە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی عێراق، چوونکە ئەوان حکوومەت پێکدەهێنن، پێکهێنانی حکوومەت دوا دەکەوێت."

ناوبراو جەختیشی کردەوە "مەسەلەی چەکدار و ئەجێندای دەرەکی وایکردووە ئابووری و توانا مرۆییەکانی عێراق بەهەدەر بدرێت."

هەرێم کەمال ئاغا ڕوونیشیکردەوە، کورد و سونە نایانەوێت ببنە بەشێک لە کێشەی نێوماڵی شیعە، گەر ببنە بەشێک لە کێشەکان، بۆ داهاتوویان باش نابێت.

سەرکردەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، شیعە دەوڵەت و مەرجەعیەتی هەیە، بۆیە کێشەکانی چارەسەر دەبن، بەڵام کورد پەرتەوازە و نایەکڕیزە، گەر نێوماڵی خۆی یەکنەخات، مەترسی لەسەر ئایندەی دروست دەبێت.

ناوبراو وتیشی: "کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک، بێ هۆکار نییە، هۆکارەکەی نادادپەروەریە، نەبوونی سەرچاوەی بژێوی و کار و پەرتەوازەییە".

News Code 4168

Your Comment

You are replying to: .
captcha