سەرپەرشتیاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: مەلەفی لاهوور شێخ جەنگی یەکلایی بۆتەوە/ یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ دواوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رايگەياند: مەلەفی پەیوەندیدار بە لاهوور جەنگی بورهان و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوە و لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، ئێستا مەرجەعی یەکێتی دەباشانە و بافڵ جەلال تاڵەبانیيە.

کوردپرێس:

ستران عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردايەتی يەکێتی رايگەياند: “مەلەفی پەیوەندیدار بە لاهور جەنگی بورهان و هاوەڵەکانی یەکلایی بووەتەوەو لای یەکێتی مەلەفێکی داخراوەو کۆتایی پێهاتووە، یەکێتی ناگەڕیتەوە بۆ دواوە، کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مەسعود بارزانی ساخی کردەوە کە ئێستا مەرجەعی یەکێتی نیشتیمانی دەباشانە و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات، مەرجەعی پارتیش روونە کە بەڕێز مەسعود بارزانییە.

هاوکات، ستران عەبدوڵا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەڵێت: “یەکێتی دەیەوێت کورد بەیەک بەرەی پتەو بچێتە بەغدا، لە بری ئەوەی واقعی سیاسی ئەو دیوی حەمرین، رێکمان بخات، پێویستە کورد لەم دیو حەمرین، لە هەرێمەکە بەرنامەیەکی هاوبەش کۆی بکاتەوە “، دەشڵێت “ئەوەی بۆ یەکێتی گرنگە پۆستی سەرۆککۆمار لەم قۆناغەدا هی یەکێتی نیشتمانییە، چونکە پۆستەکان لە کوردستان لای پارتییە.

News Code 4161

Your Comment

You are replying to: .
captcha