بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 20ی نۆڤێمبەری 2021 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لەگەڵ میگێل بێرگەر وەزیری دەولەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاروسیا و پۆڵندا کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم باسی لەوە کردووە: "هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەر هاریکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەکات بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەر کردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووسیا و پۆڵندا".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە وەبەرهێنان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و بارودۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
بهروز علیمحمدی
Your Comment