بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له په‌یامێکدا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کان دووڕاوەکان رایگه‌یاند: "نابێت لایه‌نه سیاسییه‌کان دۆڕاندنیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ببێته هۆکارێک بۆ کۆتایی هێنان و تێکدانی پرۆسه‌ی دیموکراسی ئێستا و داهاتووی عێراق و پێویستیشه به‌خۆیاندا بچنه‌وه بۆئه‌وه‌ی دووباره متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌ستبهێننه‌وه، ئه‌گه‌رنا مێژوش له‌ده‌ستده‌ده‌ن و توڕه‌یی خه‌ڵک زیاتر ده‌که‌ن".
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی بیه‌وێت به‌شداری له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ بکات، پێویسته به‌ر له‌هه‌رشتێک لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بکات که گومانی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره و راده‌ستی دادگایان بکه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته حه‌شدی شه‌عبی رێکبخرێته‌وه و تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌و لایه‌نانه، په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆتایی پێبهێنن تا سه‌ربه‌خۆیی و شکۆی عێراق پارێزراو بێت".
موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ده‌بێت سه‌رجه‌م گرووپه چه‌کداره‌کان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه و چه‌که‌کانیشیان له‌قۆناغی یه‌که‌مدا، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فه‌مرانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بکرێت".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، به‌جێبه‌جێ کردنی بنه‌ما و خاڵه سه‌ره‌کییه‌کان، ده‌توانن چاکسازی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌نجام بده‌ن، که مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌لی عێراق داوایکردوه، به‌بێ توندوتیژی و به ئاشتی و پاڵپشتی گه‌ل ده‌توانن پێگه‌وه عێراق بونیاد بنێنه‌وه.
Your Comment