کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژویی و به‌هێزه‌کانی نێوان عێراق و ئێران کردوه و جهختیکردوهتهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ئێران له‌ته‌نیشت گه‌ل و حکوومه‌تی عێراق ده‌وه‌ستێت.
ئیبراهیم ره‌ئیسی وتیشی، "دوژمنانی گه‌لانی ناوچه‌که چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت، کارده‌که‌ن بۆ ئامانجه خراپه‌کانیان به ئاراسته‌ی نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه، بۆیه گرنگه هۆشیاری به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری خاکی عێراقیش، سه‌رۆکی ئێران وتی، "یه‌کپارچه‌یی عێراق بابه‌تێکی ستراتیژیه و جێگه‌ی سازشکردن نییه، پێویستیشه هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان به‌کاربهێنرێن بۆ ئارامکردنه‌وه و سه‌قامگیری عێراق".
له‌باره‌ی ههڵبژاردنهکانیشیهوه، ئیبراهیم ره‌ئیسی وتی: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستکه‌وتێکی گرنگ بو له به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی عێراق بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یان له ڕێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی: "ئێران له ڕێگه‌ی سیاسی و یاساییه‌وه، پشتگیری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، مسته‌فا کازمی، ستایشی پشتیوانی ئێرانی بۆ گه‌لانی عێراق کرد و جه‌ختی کرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئێران بۆ عێراق هه‌میشه جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایش بووه.
Your Comment