کوردپرێس:
مستەفا کازمی ڕۆژی چوارشەممە 17ی نۆڤێمبێری 2021 سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی کرد و تێیدا باسی لە بارودۆخی ئاسایشی گشتیی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا هەموو ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژی داعش دابین بکرێت، هەروەها پەرە بە تواناکانیان بدرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.
مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکان و تێکدانیان.
Your Comment