وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ده‌ره‌نجامی دیالۆگی ستراتیژی عێراق-ئەمه‌ریکا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتەکە لەگەڵ شاندی تیمی هاوکاریی ئاسایش لە عێراق دیداری کرد و لە کۆبوونەوەکەدا ده‌ره‌نجامی دیالۆگی ستراتیژی عێراق-ئەمه‌ریکا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

کوردپرێس:

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، عەمید روکن هەژار عومەر، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگلاس و تیمی ئۆفیسی هاوکاری ئاسایش لە عێراق (OSC-I) كرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس لە دوایین گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق-ئەمه‌ریکا و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆیه‌کە کرا.

راشیگه‌یاند، تاوتوێی هەنگاوەکانی چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە کرا، بە بەشداری و هاوکاری ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان، کە پێکهاتوون لە وڵاتانی (ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆلەندا).

ئاماژه‌ی بەوەش كرد، شاندی (OSC-I) تیمی ئۆفیسی هاوکاری ئاسایش لە عێراق، بەڵێنیاندا بەردەوام بن لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لە بوارەکانی (ڕاوێژکاری، هەماهەنگی، هاوکاری و بەرزکردنەوەی تواناکان).

News Code 4110

Your Comment

You are replying to: .
captcha