کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەممە 21/12/2020 جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و رێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازى لێکرا.
لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند؛ ئەولەویەتى بزوتنەوەکە لەم قۆناغەدا چاککردن و باشکردنى ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانە و سەرجەم هەوڵەکانى لەو لایەنەدا چڕکردەوەتەوە و کارى لەسەر دەکات.
هەرەک هەردوولا جەختیان لە پێویستى یەکگرتوویی و یەکڕیزى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە و بزوتنەوەى گۆڕان بە پێویستى زانى هەمو هێزە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان لەم قۆناغەدا بەشداربن بە هێزەکانى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە.
Your Comment