بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جهنگى له پهیامێكدا دهڵێت: "سەری ڕێزو نەوازش دادەنەوێنم لەبەردەم ئەمشارە شازە و خەڵکە تێکۆشەرەکەی کە هەمیشە خەم و ئازاری ئەم میللەتەیان لە ئامێز گرتووە".
ناوبراو دهشڵێت: "ئەمشارە پێشەنگ و پێشڕەو بووە لە قوربانیدان و خۆڕاگریی و بهرهنگاربوونەوە، ئازا و ئازاد، بەهەڵوێست و بزوێنەری گۆڕانکاریی و جۆشدانی خەبات و هەستانەوە و جووڵانەوەی سیاسی و یاخیبوون و ڕەتکردنەوەی غەدر و ناهەقی و دەسەڵاتی تاکڕەویی بووە".
لهبهشێكى ترى پهیامهكهیدا بۆ سلێمانى لاهور شێخ جهنگى دهڵێت: "سلێمانی پڕە لە ورە و وزە، ڕەشەبایە دژ بەغەدر و ناهەقی، ئارام و لەسەرخۆیە لەگەڵ ئاوەدانی و ئارامی و گەشەپێدان و خزمەتکردن، مەشخەڵی زانست و مەڵبەندی دەرکەوتنی دەیان ڕووناکبیر و تێکۆشەر و کەسایەتی دیار و سەرکردەیە کە ڕەچەشکێن بوون لە ڕووداوە سیاسی و ئەدەبی و ڕووناکبیریی و مێژوییەکاندا".
لاهوور جەنگی بهڵێندهدات، "وەک یەکێتییەک، خزمەتکاری ڕاستەقینەی سلێمانی دەبم و هەتا ماوم خۆم بەقەرزداری خاک و خەڵکەکەی دەزانم، دژ بەهەر سیاسەتێک دەوەستمەوە کە بیەوێت ئەمشارە پەراوێز و پشتگوێ بخات و ستەمی لێبکات، هەر لێرەشەوە دەمەوێت داوای لێبووردنیان لێبکەم بەرامبەر ئەو هەموو ئازارەی کە ئەم ماوەیە خستوومانەتە دڵی تاک بەتاکی ئەمشارە مەزن و خۆشەویستە".
Your Comment