١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ١١:٥٠
بەهای لیرەی تورکی تادێت دادەبەزێت

بەشی تورکیا- به‌های لیره‌ی توركی له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر دابه‌زیووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی ڕوو له‌دابه‌زینه ‌و به‌راورد به‌ رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر دابه‌زبووه‌ و ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ مێژوویدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 13 ى 11 ى 2021 ، 1 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 10 ليره‌ و 28قرووشی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

گۆڤارە ئابوورییەکان ڕایدەگەیێنن دابه‌زنی به‌های لیره‌ی توركی به‌هۆی سیاسه‌تی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان خستووه‌ته‌ نێو كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی توركیا، كه‌ ژماره‌یه‌ک به‌رێوه‌به‌ری بانكیش سزادراون و له‌ كاره‌كانیان دو.رخراونه‌ته‌وه‌.

News Code 4069

Your Comment

You are replying to: .
captcha