گوتەبێژی پارتی: پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی یەکلا نەکراوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێم یکوردستان- گوتەبێژی پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت، بەڵام هیچی دیکە یەکلایی نەکراوەتەوە و رێککەوتنێک نییە لەسەر ئەوەی کە سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی بێت، "ئەو بابەتە پێویستی بە گفتوگۆی جدی هەیە".

کوردپرێس:

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردن لە بوولتەنی کاژێر 13:00ـی تەلەڤزیۆنی رووداو کە هەوار جەلالەدین پێشکێشی دەکات لەبارەی ئەو شاندەیان کە ئێستا لە بەغدایە دەڵێت، "لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرەی لایەنەکان گفتوگۆیان کردووە، گفتوگۆکان زیاتر بۆ ئەوەیە کە لە یەکدی تێبگەین، نەک بۆ ئەوەی رێککەوتن بن یان چۆن حکومەت پێکدەهێنین."

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت، هەموو ئەو لایەنانەی کە لە بەغدا گفتوگۆیان لەگەڵ کردوون، دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ناوبراو لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی شاندێکی پارتی بۆ بەغدا دەڵێت: پێش هەڵبژاردنیش شاندی ئێمە سەردانی بەغدای دەکرد، ئەمەش پێویستە بە تایبەت لەم کات و ساتەدا کە عێراق بە دۆخێکی زۆر نالەباردا تێدەپەڕێت. بۆ ئەوەی ئاگاداربین لە کۆی ئەو بابەتانەی کە روودەدەن، هەروەها لە را و گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەکان دەکرێت تێبگەین، کە ئەوان بە چ ئاراستەیەک دەیانەوێت پرۆسەی سیاسی ئاراستە بکەن.

لەو روانگەیەوە شاندی ئێمە لە هەفتەی رابردوو لە بەغدا بوون، دوێنێ گەڕانەوە. لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆرەی لایەنەکان گفتوگۆیان کردووە، گفتوگۆکان زیاتر بۆ ئەوەیە کە لە یەکدی تێبگەین، نەک بۆ ئەوەی رێککەوتن بن یان چۆن حکومەت پێکدەهێنین.

دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو بڵاو بۆتەوە.

News Code 4034

Your Comment

You are replying to: .
captcha