لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جارێکی دیکە بن سەلمان هەوڵی تیرۆری کازمی سەرکۆنە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شازادەی جێنشینی سعوودیە رایگەیاند، ریاز بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە بەرەبەیانی 7ی ئەم مانگە کرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، شازادەی جێنشینی سعوودیە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا رایگەیاند بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە بەرەبەیانی 7ی ئەم مانگە کرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەوەش هات,وە، "شازادەی جێنشینی سعوودیە سڵاو و ئومێدی تەندروستی باشی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعوودیە بە مستەفا کازمی گەیاندوە، جەختیشی کردەوە کە سعوودیە پێداگرە لەسەر پاراستنی ئاسایشی عێراق و هاوسۆزە لەگەڵ حکوومەت و گەلی عێراق لە هەموو ئاستەنگییەک کە دەبێتەپێش".

News Code 4028

Your Comment

You are replying to: .
captcha