جەبار یاوەر: پێشمەرگە تەنها لەگەڵ داعش لە شەڕدایە و دژی پەکەکە هێزی نەجووڵاندووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە بەرپرسانی پەدەکە دەڵێن؛ هێرشەکەی خەلیفان دەخەنە ئەستۆی حکوومەتی هەرێم، بەڵام ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بێئاگایی وەزارەتەکەی لەو هێرشە نیشان دەدات و دەڵێت:”پێشمەرگە تەنیا لەگەڵ داعشدا لە شەڕدایە”.

کوردپرێس:

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ڕۆژنیوز بێ ئاگایی هێزی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند لە هێرشەکەی خەلیفان و ڕایگەیاند: ئێمە ئاگادارنین، ئێمە وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان هیچ هێزێکمان نەجوڵاندووە، پێشمەرگە لەئێستادا تەنها لەشەڕی داعشدایە.

ڕۆژی ٢٩ی تەمموز، هەپەگە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند”هێزەکانی پەدەکە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمموز لەنزیک گوندی بێخمەی شارەدێی خەلیفان، سێ گەریلای هەپەگەیان گەمارۆ دا و هێرشیان کردنە سەر.

News Code 4019

Your Comment

You are replying to: .
captcha