کوردپرێس:
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ڕۆژنیوز بێ ئاگایی هێزی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند لە هێرشەکەی خەلیفان و ڕایگەیاند: ئێمە ئاگادارنین، ئێمە وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان هیچ هێزێکمان نەجوڵاندووە، پێشمەرگە لەئێستادا تەنها لەشەڕی داعشدایە”.
ڕۆژی ٢٩ی تەمموز، هەپەگە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند”هێزەکانی پەدەکە لە ڕۆژی ٢٦ی تەمموز لەنزیک گوندی بێخمەی شارەدێی خەلیفان، سێ گەریلای هەپەگەیان گەمارۆ دا و هێرشیان کردنە سەر”.
Your Comment