سەفین دزەیی: لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان باسمان لە گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبوەتەوە و باسیان لەگەڕانەوەی ئەو کۆچبەرە کوردانە کرد کە لە رێگەی بیلاڕووسیا و پۆڵنداوە گیریان خواردووە.

کوردپرێس:

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبومەوە و تاوتوێی دۆخی ئاوارەو پەنابەرانمان لە هەرێم و عێراق کرد".

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە بەشێکی دیکەدا "باسمان لە دابینکردنی پێداویستی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی و شکۆوە بۆ زێدەکانیان کرد و جەختم لە پشتیوانی مرۆیی زیاتر بۆ کۆمەڵگەکانی خانەخوێ کردەوە".

لە مانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵەوە هەزاران کۆچبەری عێراقی و هەرێمی کوردستان هەوڵیانداوە لە رێگەی سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵنداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، چەند رۆژێکیشە شەپۆلێکی فراوانی کورد خۆیان گەیاندوەتە سنورەکە، بەڵام بەهۆی بڵاوەپێکردنی هێز و تەلبەندکردنی سنورەکە لەلایەن پۆڵنداوە رێگریان لێکراوە گیریان خواردوە.

كۆچبه‌رانی سنوری پۆڵندا له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه‌یەكگرتوه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌ ئاینیه‌كانیان كردوه‌ بەهانایانەوە بچن و دەڵێن "ئێمه‌ی كۆچبه‌ران له‌ سنوری پۆڵه‌ندا ده‌مانه‌وێت كۆچ بكه‌ین به‌ره‌وه‌ وڵاتانی تری ئه‌وروپا و به‌هیچ جۆرێك نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ وڵاتی خۆمان، چونكه‌ ئازادی و نان، هه‌مو شتێكی سه‌ره‌تایی ژیانیان لێمان قۆرغ و زه‌وتكردوه‌، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك زوڵمان لێده‌كرێت".

داواشیان كردووه‌، هاوكارییان بن بۆ گه‌یشتن به‌ شوێنی مه‌به‌ستیان، باسیان له‌وه‌شكردوه‌، "منداڵی شه‌ش مانگه‌مان له‌گه‌ڵدایه‌، منداڵ له‌ هه‌مو ته‌مه‌نێك و ژن و پیاوی پیرو په‌كه‌وته‌مان له‌گه‌ڵدایه‌، هه‌موی سه‌رمایه‌تی برسیه‌تی و تینویه‌تی، تكایه‌ له‌وه‌ زیاتر ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌مو ئازارو ناخۆشیه‌ بگرین له‌سه‌ر سنوری پۆڵندا تكایه‌ تكایه‌ فریامان بكه‌ون ڕزگارمان بكه‌ن".

News Code 4012

Your Comment

You are replying to: .
captcha