کوردپرێس:
پاش ئەوەی نوێنەری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنێکدا لەگەڵ سەرۆککۆمار داوای پەرەپێدانی پێوەندی و پشتگیری کردن لە بازاڕچە سنوورییەکان وەک سەنتەری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باس کرابووە ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئێران وەڵامی ئەو داواکارییەی دایەوە.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە نامەیێکدا داوای لە وەزیری ناوخۆ کردووە کە ڕاپۆرتێک لە سەر پڕۆسەی کارا کردنەوەی پارێزگارییەکانی ناوچە سنوورییەکان بۆ پێوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارانی وڵاتانی دراوسێ و کاراکردنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان بۆ دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار بەرز بکاتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی ئەوەشی کردووە هەموو سەری سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتەکان بە شێوەی بەردەوام بەرز بکرێنەوە و تا گەیشتن بە ئەنجامی پێویست بەدواداچوون بۆ کارەکان بکرێت.
Your Comment