به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "تاوه‌کوو ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سیڤی وه‌زیره‌کانی ڕاده‌ستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان نه‌کردوووه بۆیه بڕیار دراوه دانیشتنه‌که بۆ سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دوا بخرێت و هه‌ر کاتێک سڤییه‌کانیش بگات به سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دابه‌شی ده‌که‌ین بۆ ئاشنابوون به سیڤی به‌ربژێره‌کان."
سه‌لاحه‌ددین ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری په‌رله‌مانی عێراق به تۆڕی میدیاییی رووداوی گوت: "دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی تشرینی دووهه‌می 2018ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌باره‌ی ته‌واوکردنی کابینه وه‌زارییه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجام نادرێت و بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو (4-12-2018) دوا خراوه."
ئه‌مینداری په‌رله‌مانی عێراق ڕوونی کرده‌وه تاوه‌کوو ئێستا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر به‌ربژێره‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن و به ته‌واوی ناوه‌کانیش پێشکه‌ش نه‌کراون. به‌شێک له لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تی سه‌درییه‌کان داوایان کردوووه که 48 کاژێر پێش ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان، سیڤی وه‌زیره‌کانیان به ده‌ست بگات بۆیه دانیشتنه‌که بۆ سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دوا خرا.
به‌ختیار شاوه‌یس په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کورستان له په‌رله‌مانی عێراقیش به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "به گوشاری یه‌کێتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی پۆستێکی وه‌زاری به‌رکه‌وێت."
پێشتر په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی کرده‌وه که دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 27-11-2018 په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنی کابینه وه‌زارییه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که 14 وه‌زیر متمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه و 8 وه‌زیریش ماون په‌رله‌مان یه‌کلایییان بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment