مەسعوود حەیدەر: سەردانەکەی بارزانی بووە هۆی توانەوەی بەستەڵەكی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود حەیدەر پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق سەردانەکەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا بە ئیجابی وەسف دەکات و دەڵێت ئەو سەردانە بووە هۆی توانەوەی بەستەڵەكی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

کوردپرێس:

مەسعوود حەیدەر پەڕلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بوو و لە سەردانەکەی ئەم دواییەی مەسعوود بارزانیشدا ئەندامێكی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەردانكردنی بەغدا و لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمریکای وتووە: “ئەو سەردانە بووە هۆی توانەوەی بەستەڵەكی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، و دەرگای چارەسەری بەڕووی هەموو كێشەكان لە عێراق كردەوە، بەو هۆیەوە سەركردە عێراقییەكانیش هەمووان سەردانی هەولێر دەكەن”.

هەروەها ناوبراو ئەوەش دەڵێت “سەركردە عێراقییەكان وەك زەعیم و مەرجەعێكی كورد پێشوازییان لە بارزانی كردووە بەجۆرێك لەهەموو كۆبونەوەكاندا بە بارزانیان وتووە بارزانی لەكوێ بێت چارەسەری كێشە لەوێیە، داوای دەستپێشخەرییان لەبارزانی كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان و بارزانییش وتوویەتی بەخۆشحاڵییەوە دیراسەی دەكەین”.

لەبارەی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆمار مەسعوود حەیدەر دەڵێت “لە ئەجێندای وەفدەكە نەبوو كۆبونەوە لەگەڵ سەرۆك كۆمار بكات.”

News Code 39846

Your Comment

You are replying to: .
captcha