بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایەی نیگەرانی قووڵمانە.
ناوبراو دەشڵێت هەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە هەموو هێزمانەوە کاردەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عیراق و هەرێم.
تاڵەبانی دەڵێت ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی هەرێم و عیراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش کاربکەین بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات.
ناوبراو دەڵێت دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە هێلی سوورە.
Your Comment