کوردپرێس:
فورات ئەپئۆزدەمیر، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند "لێكۆڵینەوە لە بڕیاری زیندانیكردنی دەمیرتاش لە دادگای ناوخۆیی پێش خراوە و دەخوازێت سزای چوار ساڵ و 8 مانگ سزادان پەسەند بكرێت".
ئاماژەی بەوەش كردوووە "ئەگەر سزادانی دەمیرتاش گەیەندرابایە 5 ساڵ، ئەوا دۆسیەكە دەنێردرایە دادگای باڵا و پرۆسەی پەسەندكردنی لەو كاتەدا دوا دەكەوت".
ئەو پارێزەرە دەشڵێت "رەنگە دەمیرتاش سزا بدرێت و ھەنگاوەكانی حكوومەت ئەوەیان لێدەخویندرێتەوە، كە خواستێك ھەیە بۆ پێشخستنی سزادانی دەمیرتاش".
له 4/11/2016، سهڵاحهدین دهمیرتاش و ژمارەیێک لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكارتی گەلان (ههدهپه) به تۆمهتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە دهستگیر كران.
*لە کوردستان 24 وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment