بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلال زوبەیعی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیێک لە ئەندامانی کابینەکەی کە بە گەندەڵی تۆمەتبار کراون لە کارەکانیان دوور بخاتەوە.
زوبەیعی زیادی کرد هۆکاری سەرەکیی بڕیارەکەی عەبدولمەهدی بۆ لەسەرکار لادانی ژمارەیێک لە وەزیرەکان ئەوەیە کە ئەو وەزیرانە لە لایەن هەندێک سەرکردەی حیزبەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانەوە کونترۆڵ دەکرێن.
سەرچاوە: تجاە پرس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment