سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین سه‌ردانی ئێران ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بۆ به‌شداری له‌ كۆنگره‌یێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی ئێرانی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین بۆ به‌شداری له ‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كێتی ئیسلامی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.

سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ڕۆژی هه‌ینی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و تاران به‌جێهێشتوووه و ئێستاکه‌ له‌ تاراندایه‌ و بڕیاره‌ به‌شداری له‌ ٣٢ھه‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كێتی ئیسلامی بكات.

نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی حیزبی ده‌عوه‌ که‌سایه‌تییێکی دیکه‌ی عێراقه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌ سه‌ردانی تارانی کردوووه‌.

شێخ نه‌عیم قاسم جێگری ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسان و سه‌رکرده‌ ئایینییه‌کانی جیهان له‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 1ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ تاران.

كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ له‌ژێر ناونیشانی "قودس ڕێره‌وی یه‌كێتی ئومه‌ته‌" ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكنزیک كردنه‌وه‌ی مه‌زھه‌به‌كاندا ساز ده‌كرێت ‌و كۆربه‌ندی جیھانی بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی مه‌زھه‌به‌كان ساڵانه‌ له ‌تارانی پایته‌ختی ئێران ڕێكی ده‌خات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39813

Your Comment

You are replying to: .
captcha