کوردپرێس:
مەولوود چاوش ئوغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌میانه‌ی به‌رشداریكردنی له به‌رنامه‌یێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی CNN Türk دا، رایگه‌یاند، له‌نه‌خشه‌ڕێگای منبجدا له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا، خاوبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه و گوتی، "ئیدی پێویسته تا كۆتایی ساڵ ئه‌م كاره ته‌واوبكرێت".
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا تاتوێی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێت له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات چی بكرێت و بینیویانه كه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌ودیو سنووری توركیا، ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه.
ناوبراو گوتی، "په‌یامی ئه‌وه‌مان داوه، تا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سنووره‌كانمان بێت، ئێمه ئه‌وه‌ی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین" و رایگه‌یاند، له‌نه‌خشه‌ڕێگای منبجدا له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیا، خاوبوونه‌وه‌یێک هه‌یه و پێویسته ساتێك زووتر ئه‌م كاره ته‌واو بكرێت".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌په‌گه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات "ته‌واو هار بوون" و گوتی، "هۆكاری ئه‌مه پشتگیریی ئه‌مریكایه بۆیان و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هار بوون".
چاوش‌ئۆغڵو جەختیشی لەوە کردەوە، هه‌ركێیێک له پشت یه‌په‌گه‌وه بێت هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر توركیا و توركیا له به‌رامبه‌ردا چی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكایشه‌وه بۆ دروستكردنی خاڵی چاودێری له سنووری توركیا ناوبراو گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره بۆ پاراستنی یه‌په‌گه درابێت ئه‌وا سوودی بۆ یه‌په‌گه و ئه‌مریكاش نابێت. ئێمه چی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ رێگه‌گرتن له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌و دیوه‌وه له سه‌ر سنووره‌كانمان دروست بووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه به‌ر له‌وه‌ی له توركیاوه ته‌قه بكرێت سه‌ربازانی ئه‌مریكیی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه نامانه‌وێت سه‌ربازانمان به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه. به‌ڵام پێویسته هاوپه‌یمانێكی وه‌ك ئه‌مریكا ته‌نها بۆ پاراستنی رێكخراوێكی تیرۆریستی خۆی نه‌خاته مه‌ترسی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه".
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد كه به هێواشی كاركراوه له سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای منبج و گوتی: "چیتر پێویست به‌و خاوییه ناكات. پێویسته ئیدی تا كۆتاییی ساڵ ئه‌م كاره ته‌واو بكرێت".
وەزیری دەرەوەی تورکیا حوکمەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاشی بە حوکمێکی سیاسی زانی کە بڕیاری دابوو بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی هەدەپە.
ناوبراو لەو بارەیەوە وتی ئەو بڕیارە مافەوانی و یاسایی نییە بەڵکوو بڕیارێکی سیاسییە و تورکیا پابەندی نابێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment