بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فێدریكا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا رایگەیاند: "پێویستە حكوومەتی توركیا بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش جێبەجێ بكات و لە زیندان ئازاد بكرێت".
هاوکات لەمبارەوە پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە جارێكی دیكە پێشوازی لە بڕیارەكە كرد و گوتی: "بڕیاری ئازاد كردنی دەمیرتاش بۆ سیاسەتمەدارانی دیكەش دەبێتە نموونە و دەتواندرێت بۆ ئازاد كردنیان بەكار بھێندرێت".
لە هەمان کاتدا، پارێزه‌رانی ده‌میرتاش داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ن، بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكات و هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زیندان ئازاد بكات.
هەر لەو بارەیەوە، پارێزه‌رانی ده‌میرتاش بۆ رای گشتی به‌یاننامه‌یێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا دەڵێن: "ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ حكوومه‌تی توركیا ده‌میرتاش ئازاد بكات و جه‌ختیشیان كرده‌وه جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاره‌كه، قه‌یرانی نوێی سیاسی و ئابووری دروست ده‌كات".
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کرا و لەو کاتەوە لە گرتووخانەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment