به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھێمن محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: دۆخی ئێستا جیاوازه له‌گه‌ڵ ساڵی 2013 که گۆڕان به‌شداری له حکوومه‌ت کرد، ته‌نانه‌ت دۆخی پارتی و ناوخۆی پارتیش جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاته‌دا بۆیه پارتی ناتوانێت به ته‌نیا حکوومه‌ت پێکبھێنێت و حکومڕانیی ھه‌رێمی کوردستان بکات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی 56 کورسی په‌رله‌مانیش بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پارتی ناچاره نه‌ک ته‌نیا له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌ڵکوو له ده‌رگای لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ش بدات بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تێکی شه‌راکه‌تی نیشتمانی دروست بکات و قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
ناوبراو وتیشی: "له ئه‌گه‌ری جووڵاندنی شه‌قام بۆ جارێک یان زیاتر له جارێک و ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت یان ڕووخاندنی ڕه‌نگه ھه‌رێمی کوردستان بکه‌وێته مه‌ترسییێکی گه‌وره‌وه".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و قسانه‌ی به‌شێک له سه‌رکرده باڵاکانی پارتی له میدیاکانه‌وه ده‌یکه‌ن و پێیانوایه خۆیان خاوه‌نی ھه‌موو شتێکن و ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بکه‌ن، ئه‌و قسانه ته‌نیا بۆ ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری خۆیانه ئه‌گه‌رنا پارتی ڕه‌نگه به زۆر شت ڕازی بێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵیدا حکوومه‌ت پێکبھێنن.
ھێمن محه‌مه‌د له‌باره‌ی گره‌نتی پارتی بۆ گۆڕان که ھاوشێوه‌ی ساڵی 2015 وه‌زیره‌کانیان له حکوومه‌ت دوور نه‌خرێته‌وه وتی: "ئه‌وه‌ی له ساڵی 2015 پارتی کردی ھه‌ڵه‌یێکی مێژووی بوو، پێمان وانییه جارێکی دیکه پارتی ئه‌و جورئه‌ته‌ی ھه‌بێت شتێکی وا دووباره بکاته‌وه".
ناوبراو وتیشی: "براوه‌ی یه‌که‌م که پارتییه ناتوانێت ھیچ لایه‌نێک په‌راوێز بخات، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌که خۆی نه‌یه‌وێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment