به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی دووهه‌می 2018 مه‌سعوود بارزانی به یاوه‌ریی شاندێک له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت و که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته به‌غدا و له فڕۆكه‌خانه‌دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و گه‌وره به‌رپرسانى عێراق و ژمارهيێک له نوێنه‌رانى كورد و به‌رپرسانى لايه‌نه سياسييه‌كان پێشوازییلێکرا.
بڕیاڕوایه مه‌سعوود بارزانی له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆ ببێته‌وه و له‌باره‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment