٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:٢٠
مه‌سعوود بارزانى گه‌يشته‌ به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر مه‌سعوود بارزانى گه‌يشته‌ شارى به‌غدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی تشرینی دووهه‌می 2018 مه‌سعوود بارزانی به‌ یاوه‌ریی شاندێک له ‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت و که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌ فڕۆكه‌خانه‌دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و گه‌وره‌ به‌رپرسانى عێراق و ژماره‌يێک له‌ نوێنه‌رانى كورد و به‌رپرسانى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان پێشوازییلێکرا.

بڕیاڕوایه‌ مه‌سعوود بارزانی له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌ و له‌باره‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39773

Your Comment

You are replying to: .
captcha