عومه‌ر چه‌لیک: بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌کان دانووستان ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- گوته‌بێژی ئاکپارتی ئاماژه‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی مه‌هه‌په‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: بۆ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌کان دانووستان ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌ گوتی: "سه‌ركۆمار له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی کۆبوونه‌وه‌یێکی گرنگ و ئه‌رێنییان له‌باره‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی هاوپه‌یمانیی جمهووره‌وه‌ ئه‌نجام دا و سه‌باره‌ت به‌ به‌یه‌که‌وه‌ کارکردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌کان تا ڕاده‌یێکی باش لێکتێگه‌یشتن هه‌یه‌".

ناوبراو له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی نێوان ئاکپارتی و مه‌هه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا گوتیشی: "جێگرانی سه‌رۆكی گشتی كۆ ده‌بنه‌وه‌ و ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و دواتر سه‌رۆكانی گشتییش كۆ ده‌بنه‌وه‌".

گوته‌بێژی ئاکپارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رکۆمار ئه‌نجام ده‌درێت کاندیدی ٤٠ شوێن ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ له ‌نێوانیان شاره‌کانی ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌سته‌نبۆڵ و ئیزمیریش به‌دی ده‌کرێن".

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39766

Your Comment

You are replying to: .
captcha