به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای هێرشی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ری تۆپخانه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گای کورده‌کان له باکووری سووریا مه‌ترسیی ڕوودانی پێکدادانی قورسی نوێ له نێوان هێزه کوردییه‌کان و ئه‌نقه‌ره زیاتر بوویه‌وه که تورکیا ئه‌وان سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت.
ئێستاکه هێزه‌کانی ئه‌مریکا له نزیک هێزه کوردییه‌کان له سووریا‌ن و بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و کورده‌کان له نزیکی سنووره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا ده‌سووڕێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌وڵه‌کانی بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و کوردی سووریا چڕ ده‌کاته‌وه. ئه‌مریکا له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر داعش کورد وه‌کوو هێزی سه‌ره‌کی به‌کار ده‌هێنێت.
شان ڕابرتسۆن وته‌بێژی پێنتاگۆن به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات ته‌نگژه‌ی نێوان تورکیا و هێزه کوردییه‌کانی سووریا که‌م بکاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ته‌عامول له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوولا ته‌نگه‌ژه‌کان که‌م بکه‌ینه‌وه و ده‌بێ هه‌موووان ته‌رکیز له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment