کوردپرێس:
سەمیر محەمەد نووری ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خانەقین بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) چەکدارانی داعش لە گوندی ئیخوە لە باشووری قەزای خانەقین هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، لە هێرشەکەدا ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب کوژراوە و چوار پۆلیسی سوپای عێراقیش برینداربوون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای خانەقین وتیشی، هەر ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردووودا چەکدرانی داعش چەند هێرشێکی چەکدارییان لە ناوچەکە ئەنجام داوە لە سەرەتای ئەم مانگەشدا پاش تەقینەوە و پووچەڵ­کردنەوەی چەندین بۆمب لە یادی چلەی ئیمام حوسێندا لە دەروبەری مەزاری باوە مەحموود لە باکووری خانەقین، دواجار بینای مەزارەکەش تەقێنرایەوە.
Your Comment