به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئیحسان یاڤوز جێگری سه‌رۆک و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاكپارتی له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕایگه‌یاند که پارته‌كه‌ی ڕۆژی 5ی مانگ ده‌ستی كردوووه به وه‌رگرتنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردوووه بۆ به‌ربژێربوون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كان.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی 11 ڕۆژدا "له ڕۆژانی نێوان 5 تاوه‌كو 16ی ئه‌م مانگه، 7 هه‌زار و 180 كه‌س داواكارییان پێشكه‌شی ئاكپارتی كردوووه بۆ به‌ربژێربوون و دوا واده‌ی پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ به‌ربژێربوون له نێو ئاكپارتیدا ڕۆژی 3-12-2018 كۆتایی پێدێت."
شایانی باسه؛ بڕیاره ڕۆژی 31ی ئاداری 2019 گه‌لانی تورکیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانییه‌کانیان ڕوو بکه‌نه سندووقه‌کانی ده‌نگدان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment