هاوپه‌یمانیی بینا: كاندیدی شه‌ش وه‌زاره‌تی‌تری كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی بینا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: كاندیدی شه‌ش له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ دیاری كراون كه‌ تا ئێستا به‌ به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالح عیساوی ده‌ڵێت: ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ وه‌زارییانه‌ گه‌یشتوووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ متمانه‌یان پێبدرێت ‌و ده‌ستبه‌كار بن.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ی ماونه‌ته‌وه‌ ئاشكرای كردوووه‌: ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری درێژه‌یان هه‌یه‌ و پێشبینیشی كرد له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی كاندیداکانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش پێشكه‌ش بكرێن تا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39710

Your Comment

You are replying to: .
captcha