داوا ده‌كرێت به‌ركه‌وتوانى چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یێنێت: به‌پێى بڕیارێكى حكوومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یێک پێكهێنراوه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی و ئابووریى هه‌رێم و نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیاباران بۆ داڕشتنه‌وه‌ى میكانزمێكى نوێ بۆ به‌ڕێكردنى به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیایی به‌مه‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ رادیۆ نه‌واى راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌یێكى نزیكدا خشته‌یێک ئاماده‌ بكرێت بۆ به‌ڕێكردنى ژماره‌یێک له‌ بریندارانى چه‌كى كیمیایی بۆ وڵاتانى دراوسێ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان، وتیشى "پێشنیاز كراوه‌ پرۆسه‌ى پشكنین و چاره‌سه‌ركردن سه‌رجه‌م بریندارانى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه ‌و یه‌ک لیژنه‌ بیانبینێت و ئاماده‌كارییه‌كان پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رێگه‌ى خۆیه‌وه‌ هه‌وڵی جدى بدات بۆ دابین كردنى بودجه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان".

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ى نه‌بینراون یان سوودیان له‌چاره‌سه‌ره‌كان وه‌رنه‌گرتوه‌ ناوه‌كانیان دیاری ده‌كرێت و دواتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39701

Your Comment

You are replying to: .
captcha