ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له ته‌ڕبوونی‌ 7 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دواى ئه‌وه‌ى خراپ بوونی 7 ملیار دینار به‌هۆى باران و لافاوه‌وه‌ له ‌بانكى ناوه‌ندیی ‌به‌غدا هه‌راى نایه‌وه‌ و داواى سزادانى به‌رپرسان ده‌كرێت، ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ی عێراق تیمێكى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ پێكده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ڕوونی کردۆته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر داواى داواكارى گشتى، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌سته‌كه‌ تیمێكى تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ بانكى ناوه‌ندى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسێی 7 ملیار دیناره‌ خراپبوووه‌كه‌ و ناردنى بۆ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌زاهه‌.

له‌لایه‌كى‌تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردوووه که‌ له ‌ساڵى 2013ه‌وه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ لاى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌یه‌ به‌ڵام به ‌هۆكارێكى نه‌زانراو لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌ستێنران.

پێشتر عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له ‌كاتى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقدا وتى: "ساڵى 2013 به‌هۆى لافاو و بارانى زۆره‌وه‌ 7 ملیار دینار له ‌ناو بانكى ڕافید‌ین له‌ به‌غدا خراپ بوووه‌"، هه‌رچه‌نده‌ دواتر بانكى ناوه‌ندى و بانكى ڕافید‌ینیش ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا به ‌كه‌ڵکى به‌كارهێنان نه‌هاتوووه‌ و دانراوه‌ بۆ گۆڕین به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ شه‌قامى عێراقى هه‌ژاند و چه‌ندین ڕه‌خنه ‌و پرسیار ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39688

Your Comment

You are replying to: .
captcha