به‌رهه‌م ساڵح هاوخه‌میی خۆی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تکریت ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا هاوخه‌میی خۆی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری تکریت ده‌ربڕی که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 5 که‌س کوژران و 16ی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی تشرینی دووهه‌می 2018 نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که‌ سه‌رۆک کۆمار به‌بایه‌خ و نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچونی کردوووه‌ بۆ ڕووداوی تاوانکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری تکریت و پرسه‌ و ماته‌مینی ده‌ر‌بڕیوه‌ بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کان و هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ی خواست بۆ برینداره‌کان.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌: "سه‌رکه‌وتنی هێزه‌ قاره‌مانه‌کانمان به‌ سه‌ر تیرۆر و تێکشکاندنی تاقمی تیرۆریستی تاوانباردا نزیکه‌، ھه‌روه‌ھا هه‌وڵه‌کانی به‌شه‌ جیاجیاکان به‌هێز ده‌کات له‌ بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگریدا به‌ پشتیوانیی کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی چڕ و به‌رده‌وام تا سه‌رچاوه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به‌ یه‌کجاره‌کی له‌ناو ده‌برێن".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو که‌ "قوربانیدانه‌کانی گه‌له‌که‌مان و خۆڕاگری و نه‌هامه‌تییه‌کانی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که‌ هه‌موووان به‌ ته‌واوی وزه‌ و توانایانه‌وه‌ کار بکه‌ن تا عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پان و سه‌وزایی دوور له‌ توندوتیژی و تیرۆر و تاوان".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 18ی تشرینی دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ شه‌قامی پزیشکان له‌ شاری تکریت ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 5 که‌س کوژران و 16 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39675

Your Comment

You are replying to: .
captcha