بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی بە ماڵپەڕی ئاوێنەی وتووە: پێشتر هێزەكانی پۆلیس و سوپا و حەشدی شەعبی زۆر جار بە جل و بەرگی مەدەنی و بەبێ چەک لە نێو سەنتەری شاری مووسڵ دەبینران، بەڵام ئێستا دۆخەكە بەشێوەیێكی تر گۆراوە، ئاماژە بەوەش دەكات ئەو هێزە عێراقیانەی لەو ناوچانەدان نین.
ناوبراو راشیدەگەیێنێت هیچ هەماهەنگییێک لە نێوان گرووپە جیا جیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و پۆلیسی ناوخۆ و ئیتیحادی نییە، ئاشكراشی دەكات بە پێی ئەو زانیاریانەی ئەو هەیەتی هیچ هێز و لایەنێكیان نووسراوی ئەوی دیكە ناخوێنێتەوە، سوورچی وتیشی "مەترسی هەیە داعش وەک جاران شوێنەكان كۆنترۆڵ بكاتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment