وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که 20ی ئه‌م مانگه‌‌ سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ کۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووهه‌می 2018 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌ چوارچێوه‌ی دیداره‌كانیدا له‌ نیۆیۆرک له‌ کونسووڵخانه‌ی تورکیا له‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیدا كۆ بوووه‌وه‌ و گوتی: ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌ردانێک ده‌گاته‌ واشنتۆن و له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ کۆ ده‌بێته‌وه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کرده‌وه‌: "دوو بابه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵۆز ده‌كات. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا پشتگیریی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ ده‌كات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌زانن هه‌ردووكیان هه‌مان ڕێكخراون و دانیشی پێدا ده‌نێن، هه‌ڵه‌یێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌ پێویست بزانرێت".

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌جدان و گوتیشی: "نه‌خشه‌ڕێگاکه‌ به‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌ سنووردار نییه‌ و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات داگیری كردوون به‌شێكن له‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌".

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ که‌ بڕیاره‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که‌ له‌گه‌ڵ هاوتاکه‌ی با‌س له‌ دۆسیه‌ی هالکبانک و ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌که‌ن و لیستێک ناویان ئاماده‌ کردوووه‌ تا ڕاده‌ستی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39658

Your Comment

You are replying to: .
captcha