فازڵ به‌شاره‌تی: پاش پێكهێنانی حكوومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ به‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێكی پارتی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشكی پارتییه‌ و پێده‌چێت له‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم و دیاری كردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ به‌شاره‌تی په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی گوتی: "به‌پێی ڕێككه‌وتنی سیاسی بێت یاخود به‌پێی هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت بۆ ئه‌و پۆسته‌ دڵنیاین له‌وه‌ی بۆ حزبه‌كه‌مان ده‌بێت."

فازڵ به‌شاره‌تی سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دیاری كردنی مه‌سعوود بارزانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ گوتیشی: تا ئێستا ئاگادار نییه‌ هیچ گفتوگۆیێک له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرابێت به‌ڵام پێده‌چێت له‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیاری كردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جارێكی دیكه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بكرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39651

Your Comment

You are replying to: .
captcha