عادل عه‌بدولمه‌ھدی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌ھدی نامه‌یێكی هۆشداری بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناردوووه‌ ئه‌گه‌ر ململانێ و ناكۆكیيه‌كانیان له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان به‌رده‌وام بێت و ڕێكنه‌كه‌ون، ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش پێی وایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه‌ و قسه‌يێكى جدييه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شێک له‌ كابينه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سوێندى ياسايییان خوارد به‌ڵام یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ى ماوه‌ كێشه‌ى قووڵى له ‌نێوان لايه‌نه‌ سياسيیه‌كان دروست كردوووه‌، له‌ نێویشیاندا ناكۆكيی نێوان يه‌كێتى و پارتی زه‌قتر كرد و له‌باره‌ی ململانێكان عادل عه‌بدولمه‌ھدی هۆشدارینامه‌یێكی بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناردوووه‌ ئه‌گه‌ر ململانێ و ناكۆكیيه‌كانیان له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان به‌رده‌وام بێ و چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن و ڕێكنه‌كه‌ون، ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.

هۆشدارینامه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بۆ لايه‌نه‌ سياسيیه‌كان تا ئێستا به ‌فه‌رمى به ‌ده‌ست پارتى و يه‌كێتی نه‌گه‌يشتوووه‌ و كورديش ده‌ڵيت زياتر ڕووى ده‌مى له‌ لايه‌نه‌كانى دیكه‌ی عێراقه‌ نه‌ک كورد.

پرسی ڕێككه‌وتن و چۆنییه‌تیی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوووه‌ته‌ به‌شێک له‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ پۆسته‌كانیان له‌ به‌غدا به ‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن، به‌پێى خاڵبه‌ندى كورسى بێت يه‌كێتى وه‌زاره‌تى به‌رناكه‌وێت به‌ڵام سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تێک له حكوومه‌تی عێراق، ئیتر ده‌مێنێته‌وه‌ هۆشدارینامه‌كه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا چی لێ سه‌وز ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39650

Your Comment

You are replying to: .
captcha