موقتەدا سەدر: هەوڵدان بۆ تیرۆر کردنی کازمی هەڵمەتێکی تیرۆریستییەوە و بە ئامانجگرتنی هەموو میللەتی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در، ڕایگەیاند بە ئامانجگرتنى کازمى بە ئامانجگرتنى هەموو عێراقە و داواش لە هێزە ئەمنییەکانى حکوومەت دەکات کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێکی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ باره‌ی هێرشکردنە سه‌ر ماڵی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاو کرده‌وه‌ و جەختی کردەوە کە به‌ ئامانجگرتنی لایه‌نێکی دیاری وڵات، به‌ ئامانجگرتنێکی روون و ئاشکرای عێراق و گه‌ل و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو رووداوە مەبەست لێی چوونە بۆناو دۆخێکى فه‌وزا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ نا حکومیییەکان کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکه‌ن، بۆ ئەوەى جارێکی دیکه‌ عێراق له‌ ژێر مەینەت توندوتیژی بژی و مه‌ترسی بخاته‌ سه‌ر وڵات، ببێته‌ هۆی رێگه‌خۆش کردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی.

رێبەری رەوتى سەدر داواى لە سوپاو هێزە ئەمنییەکان کرد بە زووی کۆنترۆلی دۆخەکە بکەن بۆ ئەوەى عێراق بە بەهێزییەوە بگەڕێتەوە.

News Code 3965

Your Comment

You are replying to: .
captcha