به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌نارده‌کردنی ڕۆژانه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان تاکوو کاتی کۆنتڕۆڵ‌کردنی دووباره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه له 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 درێژه‌ی هه‌بوو. هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی کاردانه‌وه‌یان به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم نیشان دا و ڕۆژی 16ی ئه‌کته‌وبری 2017 چوونه ناو که‌رکووک و پاش ده‌رکردنی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌ناردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هێڵی بۆریی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیایان ڕاگرت.
ڕۆژی هه‌ینی 16ی تشرینی دووهه‌می 2017 به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسیان له ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا کرد له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان و ڕایان‌گه‌یاند که ڕۆژانه ته‌نها له نێوان 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌و ڕێککه‌وتنه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازییێکی زۆری لێکراوه.
ڕیبوار فه‌تاح توێژه‌ری سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له له‌نده‌ن له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ناردنی دووباره‌ی نه‌وتی که‌رکووک به ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند که ئه‌مه ڕێککه‌وتنێکی ئیجابییه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایه.
ناوبراو گوتیشی: هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه نیشانه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر و ده‌ست پێکردنی دانووستانی درێژخایه‌نی نێوان هه‌ر دوولایه و ئه‌و ڕێککه‌وتنه هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان ده‌شکێته‌وه و هه‌م یارمه‌تیده‌ری پاوه‌جێییی عێراق ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment