به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته تاران و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ تاران له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دایه که بۆ وڵاتانى هه‌رێمیی ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌رهه‌م ساڵح له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمار و به‌رپرسانى دیكه‌ى باڵاى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و باس له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان ده‌كرێت.
له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ ئێران ژماره‌یێک له وه‌زیره‌كان و ڕاوێژكاران هاوڕێیه‌تى ناوبراو ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment