نێچیرڤان بارزانی کاندیدی ڕەسمییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند حەفتەی دابێ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و شاندی پارتییش بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان لەگەڵ لایەنەكاندا دەست بە گفتوگۆ دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئعارف ڕووشدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ ھۆكارێک نییە بۆ ئەوەی تا ئێستا گفتوگۆی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەستی پێ نەكردووە، بۆیە حەفتەی دابێ پارتی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، لەبەر ئەوەی بڕیار لەناو پارتی دەستەجەمعییە و شاندی خۆی دیاری دەكات بۆ سەردانی كردنی لایەنەكان و گفتوگۆی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەست پێدەكات".

ڕووشدی گوتیشی: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كە كاندیدەكەی بۆ سەرۆكی حكوومەت نێچیرڤان بارزانییە، ھەر خۆیشی سەردانی لایەنەكان دەكات و ئەوەی گرینگە بەرنامەی حكوومەتە و لەگەڵ لایەنەكان لە سەر بەرنامەكە رێک بكەون و ھەمووانیش پێكەوە كار بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكوومەت بكەن دوور لە مەرامی حیزبی و پێكەوە بتوانن ئەو شتانەی خەڵک گلەییان لێ ھەیە، راستی بكەنەوە".

ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی، هەروەها باسی لەوەش كرد، پارتی سەردانی ھەموو لایەنەكان دەكات و ئەوەی لەگەڵ بەرنامەی حكوومەت بگونجێت، دەتوانێ بەشداری بكات، بۆیە ئەوەی بەشداری دەكات، پێویستە پابەندی جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكوومەت بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39597

Your Comment

You are replying to: .
captcha