به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئازاد وه‌رتێ له نامه‌یێكدا كه بڵاو كراوه‌ته‌وه ڕوونی كردوووه‌ته‌وه: "بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم و ئیتر من كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم و تا پێم بكرێ كه‌مته‌رخه‌می له خه‌باتی نشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی ناكه‌م."
ناوبراو ده‌شڵێت: "له ناو یه‌كێتی ھه‌ن به نووكێكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان ده‌یان ھه‌زار دۆلار ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن، كه‌سانێک ئه‌نێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌نیا بۆ گۆڕینی جه‌وێک كه‌چی سه‌دان و ھه‌زار پێشمه‌رگه‌ی په‌ككه‌وته‌ی سه‌رجێگاش ھه‌ن خه‌ون به ته‌ندروستییێكی ساغه‌وه ده‌بینن."
ئازاد وه‌رتێ ئاشكراشی ده‌كات: "ئۆرگانبه‌ندی دامه‌زراوه‌یی و كاری ڕێكخراوه‌یی نه‌ماوه، ته‌نیا كار بۆ كه‌سوكاره نزیكه‌كانی ده‌ستڕۆیشتوووان ده‌كرێ بۆیه ھه‌رگیز خه‌ونی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر نایه‌ته‌دی، نادادپه‌روه‌رییه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌وه‌نده زۆرن ھه‌رگیز له دوو توێی نامه‌یێكی له‌م شێوه‌یه جێگای نابێته‌وه."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment