توركیا سزای زیاتر له‌ 6 ساڵ زیندان به‌ سه‌ر گۆرانیبێژێکی کورد ده‌سه‌پێنێت

به‌شی تورکیا- هۆزان جانێ كچه‌ هونه‌رمه‌ندی كوردی تورکیا له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڕیارێكی قورسی به‌ سه‌ردا سه‌پێنرا و تا شه‌ش ساڵ و سێ مانگی دیكه‌ ده‌بێت له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14-11-2018 دادگای توركیا به ‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" هۆزان جانێی كچه‌ كوردی- ئه‌ڵمانی دادگایی كرد و بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بكات.

دادگایییه‌كه‌ له‌ دادگای شاری ئه‌درنه‌ی خۆرئاوای توركیا به‌ڕێوه‌چوو و پارێزه‌ری كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌كه‌ له‌باره‌ی سزاكه‌شه‌وه به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای وتوووه‌ "له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین تا به‌ سزاكه‌دا بچنه‌وه‌".

هۆزان جانێ ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌ و كۆتاییی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ شاری ئه‌درنه‌ی توركیا ده‌ستگیر كرا چوونكه‌ پشتیوانی له‌ ئاهه‌نگ و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌"ی ده‌كرد.

هۆزان جانێ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیای هه‌یه‌ و دانیشتووی شاری كۆلنی ئه‌و وڵاته‌یه‌، ئێستاش پێنج هاووڵاتی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ نێو گرتووخانه‌كانی توركیادان و تۆمه‌تی تیرۆریان ڕووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت که‌ "ده‌ستگیركردنی ئه‌ڵمانییه‌كان به‌ هۆكاری سیاسییه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39581

Your Comment

You are replying to: .
captcha