لە هەموو لایێکەوە گوشار لەسەر کوردەکانی سووریا دەخرێت

بەشی جیهان- فەیسەل ئەلیافای دەنووسێت کوردەکانی سووریا لە هەموو لایێکەوە گوشار دەخرێتە سەریان و لە حاڵێکدا کە قەیرانی سووریا ڕوو لە کۆتاییە، هێشتا دیار نییە کە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە کوردەکان درێژەی ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردەکانی سووریا لە هەموو لایێکەوە گوشاریان لەسەرە؛ ئەوان مەجبوورن وەکوو هێزی وشکێنیی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی دواهەمین گرووپەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور ببنەوە و لە لایێکی دیکەوە دانووستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا کۆتایی نەهاتووە و هێشتا هیچ ئامانجێکی بەرچاوی نەبووە، تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات بۆردومانیان دەکات و ئەمریکا کە پاڵپشتی سەرەکیی کوردەکان لە باکووری سووریایە، خەریکە مەنبج ڕادەستی تورکیا دەکات و مومکینە پاش شەڕی داعش پشتگیریی ئەمریکاش کۆتایی پێ بهێندرێت.

فەیسەل ئەلیافای چاودێر و شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە یادداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی نەشناڵ ئیمارات بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بە هەندێک کێشەی قورس کە تووشی کوردەکانی سووریا بووە دەکات و جەخت دەکاتەوە کە بە خێرایی خەریکە کات بۆ کوردەکات تێپەڕ دەبێت.

ناوبراو لەو باوڕەدایە کە ئامانجی ئەمریکا لە دیاری کردنی پاداشت بۆ دۆزینەوەی شوێنی سەرکردە باڵاکانی پەکەکە بە جورێک تاقی کردنەوەی هێزە کوردەکانی سووریایە کە بە یەپەگە ناسراون. بەو شێوە کە ئەمریکا داوایان لێدەکات کە خۆیان لە پەکەکە جودا بکەنەوە، ئەگینا مومکینە پشتگیرییەکانی ئەمریکا لەدەست بدەن.

ئەم چادێرە سیاسییە لەو باوڕەدایە کە ئەمریکا داوا لە کوردەکانی سووریا دەکات پێبەند نەبوونی خۆیان بە ئایدۆلۆژیای پەکەکە ڕابگەیێنن تا هەم تورکیا قبووڵی بکات و هەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. بەڵام کێشەکە ئەوەی کە ئەمریکا هیچ شتێکی نوێی جگە لە پاڵپشتیی لاواز لە شەڕی داعش پێشکەشی کوردەکان نەکردووە، ئەمریکا نە چەکی قورسیان پێدەدات نە بۆ سەربەخۆیی پاڵپشتییان دەکات.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە تا ئێستا ئەمریکا دوو جار پشتی کوردەکانی سووریای چۆڵ کردووە یەکەم جار لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەروەها ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا لەسەر چوونەدەرەوەی کوردەکان لە مەنبج، بۆیەش هیچ تەزمینێک نییە کە بۆ جارێ سێهەمیش خەیانەتیان لێ نەکات و ئەوان لەبەرامبەر دەوڵەتی سووریا بەتەنیا جێ نەهێڵێت کە یا بکەونە ژێر گوشاری حکوومەتی سووریا یان ئەوەی کە تورکیا بیانکاتە ئامانج و هێرشیان بکاتە سەر.

فەیسەل ئەلیافای لە کۆتاییدا دەنووسێت ئەوەی کە ڕاستییە ئەوەیە کە کات خەریکە بە خێرایی بۆ کوردەکانی سووریا تێدەپەڕێت. شەڕ لەگەڵ داعش و بە گشتیی لە سووریا ڕوولە کۆتاییە و ئەمەش تراژێدیایێکی گەورە بۆ کوردەکانی سووریایە؛ کوردەکانی سووریا لەژێر گوشاری تورکیا و دیمەشق-دان و دیار وایە کە ئەمریکاش کە هاوپەیمانی سەرەکیی کوردەکان دێتە ئەژمار ئەوانی ژێر گوشار خستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39562

Your Comment

You are replying to: .
captcha