به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووهه‌می 2018 سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریکامان بۆ سه‌ر ئێران پێ باش نییه چوونکه کاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته و عێراقیش پابه‌ندی بڕیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت و داوا ده‌که‌ین پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان نه‌خرێته ناو ئه‌و هاوکێشه سیاسییانه‌وه".
وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به لابردنی خاڵه گومرکییهکانیش دووپاتی کرده‌وه: بڕیاره خاڵه گومرکییه‌کان له نێوان شاره‌کانی هه‌رێم و عێراقدا لاببرێن چوونکه زیان به هاووڵاتییان و بازرگانان ده‌گه‌یه‌نێت.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که هه‌بوونی ئه‌و خاڵه گومرکییانه نایاسایین و هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراق بۆیه ده‌بێت له ده‌روازه سنوورییه‌کان ئه‌و خاڵانه دابنرێن.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌و خاڵانه زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند گرووپێکی میلیشیان که سوودی لێوه‌رده‌گرن و زیان به خه‌ڵكی ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستان و بازرگان ده‌گه‌یه‌نن."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ده‌کرێت ئه‌و ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی له که‌رکووک ماوه له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڕواته تورکیا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ئه‌و بیرۆکه‌یه خراوه‌ته روو و هیوادارن بڕیاره‌که جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که پێشتر ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو که له دوای کۆبوونه‌وه‌یان له 6 و 7ی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گومرکی عێراق له‌سه‌ر 27 خاڵ ڕێكکه‌وتین بۆ هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment